ڤیاریال بە جادوو یاریزانە نوێیەکەی ناساند

10-08-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن کازۆرلا-گواستنەوە
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی ڤیاریالی ئیسپانی بەشێوەیەکی سەیر و سەرنج راکێش کازۆرلای بە میدیاکان ناساند.

دوای ئەوەی کازۆرلا بە فەرمی لە یانەی ئارسیناڵەوە روویکردە یانەی ڤیاریالی ئیسپانی، بەشێوەیەکی سەرنج راکێش لە بەردەم هاندەرانیدا ناسێندرا.

یانە ئیسپانییەکە لە یاریگەی تایبەت لەلایەن جادووگەرێکەوە بە شێوەی جادوو سانتی کازۆرلای ئیسپانی لەبەردەم هاندەرانیدا هێنرایە ناو یاریگە و بە میدیاکان ناسێندرا.


 سانتی کازۆرلای 33 ساڵ لا 2012 یاری بۆ یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەکات، پیشتریش یاریزانی ڤیاریال بووە و جارێکی دیکە گەڕایەوە یانە کۆنەکەی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە