رووداو -سلێمانى
یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه هه‌واڵى پێكرانى یاریزانێكى یانه‌كه‌ى ئاشكرا كرد .
یانه ئیسپانیه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى پێكرانى دانیلۆى یاریزانى لاباڵى یانه‌كه‌ى ئاشكراكردووه كه له یارى هه‌ڵبژارده‌ى برازیل و كۆسته‌ریكا تووشى هاتووه .
یانه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه یاریزانى ناوبراو بۆ ماوه‌یه كى درێژ ناتوانێت بگه‌رێته‌وه یاریگاكان و ئه‌مرۆش بریاره پشكنینه‌كانى بۆ ئه‌نجام بدرێت و جۆر‌و ماوه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌شى دیاریبكرێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ