ئافرەتانی هەولێر بەرامبەر کچانی گارە ده‌وه‌ستنه‌وه‌

10-10-2017
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
 ئافرەتانی هەولێر
ئافرەتانی هەولێر
نیشانەکردن ئافرەتانی هەولێر
A+ A-

رووداو -سلێمانى

دوای جیابوونەوەیان لە یانەی ئافرۆدەیتی سلێمانی، حه‌وت یاریزانی یانەکە پەیوەندیان بە یانەی ئافرەتانی هەولێر کرد لە تیپی فوتساڵدا و بەشداری  لە خولی فوتساڵی کچانی کوردستان دەکەن، کە 13ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.

دواى شەش مانگ جیابوونەوە لە یانەى ئافرۆدێت، ١٨ یاریزانى پێشووى ئەو یانەى شارى سلێمانى بڕیاریاندا بۆ ئەم وەرزەى خولى نایابى فوتساڵى کوردستان، بۆ یانەى ئافرەتانى هەولێر یاریى بکەن. یەکەم رووبەڕووبوونەوەیان لە ١٣ى ئەم مانگە بەرامبەر یانەى گارە دەبێت.

دواى ئەوەى وەرزى رابردوو بەهۆى قەیرانى داراییەوە خولى فوتساڵ ئەنجامنەدرا، بەڵام بۆ ئەم وەرزە بڕیاربوو لە ٦ى ئەم مانگە کاروانى یارییەکانى وەرزى نوێ دەستپێبکات، بەڵام بەهۆى کۆچى دوایى مام جەلال، بڕیاردرا خولەکە بۆ ماوەى هەفتەیەک دوابخرێت.

زۆربەى یاریزانەکانى ئافرەتانى هەولێر ئەزموونێکى زۆرى بەشداریکردنیان لە خولى نایاب هەیە و دەیانەوێت لەم وەرزە خەونى بەدینەهاتووى خۆیان و ئافرەتانى هەولێر بۆ یەکەمجار بەدى بهێنن.

لەم وەرزە ١٠ یانە بەشدارى خولى فوتساڵى یانە نایابەکانى کوردستان دەکەن، ئافرەتانى هەولێر لە کۆمەڵەى یەکەم لە گەڵ هەریەک لە یانەکانى، گازى باکوور، ئافرۆدێت، گارە و هەڵەبجەى شەهید لە کێبڕکێدا دەبێت. لە هەر گرووپە و دوو تیپ بۆ قۆناخى چوارگۆشەى زێڕین سەردەکەون.

یەکەم تاقیکردنەوەی تیپەکە بەرامبەر کچانی گارە دەبێت و دەیانەوێت نازناوی خولەکە بۆ ئافرەتانی هەولێر ببەنەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە