رووداو - هەولێر
24 مانگی یەک بەدرێسی بارسێلۆناوە بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یانەی ئێلچی شریتی ساڵی نوێی پیرۆزکرد.
لە مانگی چوارد بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە قۆناخی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ یاریزانەکە درێژەی دایە ئاستە بەرزەکەی.
لە مانگی پێنجدا نەیمار لە یاری ژمارە 100 لەگەڵ بارسا گۆڵی ژمارە 50 بەدرێسی شین و سووری بارساوە تۆمارکرد.
هەر لەو مانگەدا لیۆنێل مێسی بە گۆڵێک کە لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی تۆمارکرد لالیگای بۆ بارسێلۆنا بردەوە ئەوەش یەکەم نازناوی نەیمار بوو لەگەڵ بارسێلۆنا.
لە سەرەتای نیوەی ساڵەکەدا لە 6-6 بارسێلۆنا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بردەوە، نەیماریش بە تۆمارکردنی گۆڵێک بەشێک بۆ لە نووسینەوەی ئەو مێژوویە لەگەڵ کەتەلۆنییەکاندا.
بردنەوەی نازناوەکان ئەگەر نەیماری خستبێتە پێکەنین ئەوا دوورخستنەوەی ئەو یاریزانە لە کۆپا ئەمێریکا و سزادانی بۆ چوار یاری بەرازیلی لەنازناوی کۆپا ئەمێریکا بێبەشکرد.
لە مانگی هەشتدا نەیمار داسیلڤا لەگەڵ بلاوگرانا نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بردەوە، کاتێک بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە یانەی سیڤییایان بردەوە.
لە مانگی 9 یاریزانەکە بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر ئەمریکا ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ بەرازیل گەیاندە 46 گۆڵ و بووە پێنجەم گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکە.
لە کۆتاییەکانی 2015 نزیکدەبینەوە و مێسی تووشی پێکانهات، بەڵام نەیمار و سوارێز بەو ئاستەی پێشکەشیانکرد وایانکرد هەمووان لەسەر ئەوە یەک دەنگبن کە نەیمار شوێنی مێسی دەگرێتەوە.
لەمانگی یازدەدا مێسی گەڕایەوە و لەگەڵ نەیمار و بارسێلۆنا کلاسیکۆی یەکەمیان لەو وەرزەی لالیگادا لە ریال مەدرید بردەوە کاتێک بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان تۆمارکرد.
هەموو ئەمانەش وایکرد نەیمار بۆ یەکەمجار ناوی وەک پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانبکرێت بەرلەوەی ئەو ساڵە بەبردنەوەی نازناوی جامی جیهانی یانەکان لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی بهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ