رووداو – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری وەن فوتبووڵ پێکهاتەی ساڵی 2015 راگەیاند.
لە پێکهاتەکەدا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ناوی نەیمار داسلیڤا پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی تێدانییە، لە کاتێکدا پێنج یاریزانی بارسێلۆنا لە پێکهاتەکەدان.
هەروەها لە پێکهاتەکەدا یاریزانێک لە ریال مەدرید و لە یانەی یوڤێنتۆسی دووەمی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و ئارسیناڵی ئینگلیزی تەنیا یەک یاریزانیان تێدایە.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیش بەسێ یاریزان لە پێکهاتەکەدایە.
دەستنیشانکردنی ئەم پێکهاتەیە لەلایەن ماڵپەرەکەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ لەگەڵ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان باشترین پێکهاتەی ساڵیش رادەگەیێنرێت.
ئەمەش پێکهاتەکەیە کە 4-3-3 دانراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ