"خولی چین رکابەری پرێمەرلیگ دەکات"

11-01-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئۆسکار دۆس سانتۆس
A+ A-

رووداو – هەولێر

ئۆسکار دۆس سانتۆس، یاریزانی بەرازیلی یانەی شەنگەهای شانگانگی چینی رایگەیاندووە لە داهاتووییەکی نزیکدا خولی چین رکابەری پرێمەرلیگ دەکات.

یاریزانە 25 ساڵییەکە دوای ئەوەی بەرامبەر 51 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانە چینییەکەوە کرد لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندووە، بەهۆی گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆری ئەستێرە بۆ خولەکە لە داهاتووییەکی نزیکدا خولی چین دەتوانێت رکابەری پرێمەرلیگ بکات لە رووی بەهێزییەوە.

ئۆسکار لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی خولی چین دەتوانێت رکابەری پرێمەرلیگ بکات؟ بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی راگەیاندووە، ئەگەر خولەکە لەسەر ئەو رێگەیەی گرتوویەتە بەر بەردەوام بێت دەتوانێت رکابەری پرێمەرلیگ بکات، لە کاتێکدا ئەو خولە بەهێزترینی جیهانە و یاریزانانی چینیش خاوەنی توانایەکی زۆر و بەهێزن، ئەوەش هاوکاری زیاتری خولەکە دەکات.

ئۆسکار ئەوەشی راگەیاندووە، پەیوەندیکردنم بە شەنگەهای هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ من، لەگەڵ چێڵسی و شەنگەهایش دڵخۆشم و یانەکانی چینیش هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە گەورەکان دەدەن و ئەوەش دەبێتە هۆکاری بەرەوپێشچوونی زیاتری خولەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە