رووداو - هەولێر
خاوەن یەکەمین میدالیای زێری ئۆڵۆمپیادە لە مێژووی وەرزشی عێراق چاوی لە زیادکردنی دەسکەوتەکانیەتی.
کۆڤان حەسەن پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ماوەی هەشت ساڵە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکات، خاوەن سەدوبیست میدالیای جیهانی جۆراوجۆرە، ئێستا راهێنان دەکات بۆ بەشداریی کردن لە پاڵەوانێتیەکانی فەزاعی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئاسیا.
کۆڤان حەسەن - پاڵەوانی جیهانی
ئەم یاریزانە بەهرەیەکی زۆریی تێدایە، هەر بۆیە راهێنەرەکەی زۆر بە گەشبینیەوە لێی دەڕوانێت.
رەعد عەبدوڵڵا-راهێنەر
کۆڤان لە بیست و پێنج پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بەشداریی کردووە و خاوەن ریکۆردی ژمارەی پێوانەیی جیهانە لە یاریی هەڵدانی رم کە ماوەکەی چلو دوو مەتر و هەشتاوپێنج سانتیمەترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ