تۆماس مۆلەر دوو یاری سڕکرا

11-01-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن تۆماس مۆلەر-ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو-هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا تۆماس مۆلەری یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی  بۆ دوو یاری سڕکرد.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی یوێفاوە هاتووە، مۆلەر بەهۆی ئەو هەڵوێستە ناوەرزشییەی کە بەرامبەر نیکۆلاس تالیافیکۆی یاریزانی یانەی ئەیاسکی هۆڵەندی کردی بۆ دوو یاری سڕکرا و لەگەڵ یانەکەی بەشداری دوو یاری ناکات.

دوای ئەوەی یانەی بایرن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەرووی یانەی ئەیاکس بوویەوە، مۆلەر بەشێوەیەکی زۆر خراپ لە نیکۆلاس تالیفکۆی ئەرجەنتینی و بەرگریکەری ئەیاکسی دا، بۆیە ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و فیدرسیۆنیش بۆ دوو یاری یاریزانەکەی راگرت.

Image result for muller tagliafico

یاریزانە 29 ساڵییەکە ناتوانێت لەگەڵ بایرن لە قۆناخی 16 ی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یانەی لیڤەرپوول ببێتەوە.

 تۆماس مۆلەر ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ بەشداری لە 6 یاریدا کردووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە