رووداو ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ئابڕووچوونێكی ئیسكۆی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "دۆسته‌كه‌ی ئیسكۆ هۆكاری كێشه‌كانی ئیسكۆیه".
له دوای وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید له‌لایه‌ن سانتیاگۆ سۆلارییه‌وه ئیسكۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه دوورخرایه‌وه، زۆر لێكدانه‌وه بۆ هۆكاری ئه‌و درووخستنه‌وه‌یه كران، هه‌ندێكیان ده‌یانگوت به‌هۆی دابه‌زینی توانای جه‌سته‌یی یاریزانه‌كه‌یه. هه‌ندێكیش ده‌یانگوت به‌هۆی لێدوانه‌كانی ئیسكۆیه كه له‌باره‌ی جۆلین لۆپیتیگێی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید داویه‌تی. به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هۆكارێكی دیكه ئیسكۆی به‌م حاڵه گه‌یاندووه.
وه‌ك ماركا باسی ده‌كات، سۆلاری له‌به‌رئه‌وه ئیسكۆی دوورخستووه‌ته‌وه، چونكه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و یاریزانه رۆڵی سیخوڕی بینیوه له ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید و له رێگه‌ی سالامۆی كچه دۆسته‌كه‌ی، هه‌موو زانیارییه‌كانی نێو ژووری جلگۆڕینی به رۆژنامه‌نووسان داوه.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ