رووداو - هەولێر
ئۆلیڤەرکانی گۆڵپارێزی پێشووی بایرن میونشن وهەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە نەوەتەکانی سەدەی رابردوودا هێرشی کرد سەر کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهۆی زیادەڕۆییکردن لە ئاهەنگگیڕان لە کاتی خۆشی و گۆڵ تۆمارکردندا.
کان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی زێد دی ئێفی ئەڵمانیدا گوتی سووربوونی رۆناڵدۆ لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەکانی خۆی بەنیوەڕووتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دوای هەر سەرکەوتنێکی یانەکەی، هەروەها لە کاتی گەشتکردنی لەگەڵ هاوڕێکانیدا کارێکی ناشرینە.
ئەو گۆڵپارێزە دەڵێ پێموایە لە ماوەی رابردوودا هێندەی وێنەی ماسولکەکانی رۆناڵدۆم بە رووتی بینیوە هیچ شتێکی دیکەم نەبینیوە.
کان رەخنەی لە شێوازی ئاهەنگگێڕانی رۆناڵدۆش گرتووە و دەڵێ زۆر زیادەڕۆیی دەکات لەو کارانەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ