یایا تۆرێ تەنیا سێ مانگ لەگەڵ ئۆڵیمپیاکۆس بوو

11-12-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن یایا تۆرێ ئۆڵیمپیاکۆس
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای تەنیا سێ مانگ یارییکردن بۆ یانەکەی بە فەرمی یانەی ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی و یایا تۆرێی کۆتدیڤواری لەیەکدی جیابوونەوە.

یاریزانەکەی پێشووی مانچێستەر سیتی بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دوای سێ مانگ مانەوە لە یانە یۆناییەکە یانەکەی بەجێهێشت.

تۆرێ لەم ماوەیەدا تەنیا پێنج یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە و 223 خولەک یاییکردووە، هیچ گۆڵێکیشی تۆمارنەکردووە، جگە لە وەرگرتنی سێ کارتی زەرد.

رۆژنامەکانی بەریتانیاش بڵاویانکردووەتەوە، یایا دەرگای چوونی بۆ هیچ یانەیەک دانەخستووە و دەیەوێت لە زووترین کاتد پەیوەندی بە یانەیەکەوە بکات، نزیکترین یانەش لە تۆرێ یانەی مۆناکۆی فەرەنسییە کە ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەدا واژۆبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە