رووداو ـ هه‌ولێر
سانتیاگۆ سۆلاری، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، باسی یاری سبه‌ی تیپه‌كه‌ی له به‌رمبه‌ر ریال بێتیس له چوارچیوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 19ی لالیگادا، رایگه‌یاند "كاری من نییه ئامۆژگاری بده‌مه ئیسكۆ".
سه‌رچاوه رۆژنامه‌ڤانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری یاری نه‌كردنی ئیسكۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید، بوونی ناكۆكییه له‌نێوان خۆی و سۆلاری راهێنه‌ر.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا پرسیاری ئه‌وه له سۆلاری كرا، ئایا یاری به ئیسكۆ ده‌كه‌ی؟ ئه‌و له وه‌ڵامدا گوتی "ئیسكۆش وه‌ك 24 یاریزانی دیكه ئاماده‌یه بۆ ئه‌و یارییه، به‌ڵام جارێ نازانین كێ یاری ده‌كات و كێ یاری ناكات، من حه‌زده‌كه‌م هه‌ر 24 یاریزانهكهم یاری بكه‌ن".
ئینجا لێیانپرسی، چ رێنماییهكت بۆ ئیسكۆ هه‌یه؟ سۆلاری له وه‌ڵامدا گوتی "كاری من نییه رێنمایی ئیسكۆ بكه‌م، ئه‌و یاریزانێكی پیشه‌گه‌ره و پێویسته خۆی بزانێت چی ده‌كات و چی ناكات".
سانتیاگۆ سۆلاری، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی "راسته زۆر پێكانمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو یاریزانه‌كانمان گرنگن و ئێمه بۆ بردنه‌وه یاری ده‌كه‌ین".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ