رووداو -سلێمانى
پاش ئه‌وه‌ى له یارییه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو دانیلۆى به‌رازیلى و یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید تووشى پێكان هات ئه‌مڕۆ ماوه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه ئاشكرا بوو .
به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " ماركا" پێكانه‌كه‌ى دانیلۆ سوكه‌و ته‌نیا بۆ یارییه‌كه‌ى ناپۆلى ناتوانێت به‌شدارى بكات و له شوێنى ئه‌و دانى كارفاخال به‌شدار ده‌بێت .
هه‌مان رۆژنامه بڵاویكردۆته‌وه ئه‌مڕۆ دانیلۆ ده‌چێته نۆرینگه‌ى تایبه‌تى ریال و چه‌ند رێنمایه‌ك بۆ پشوودانى وه‌رده‌گرێت و له رۆژانى داهاتوو ده‌ست به مه‌شقه‌كانى ده‌كاته‌وه .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ