رووداو -سلێمانى
كچه راكه‌رێك له باشوورى كوردستانه‌وه تراكه‌كانى به‌غدادى هه‌ژاندو به ئاست و ئه‌نجام سه‌لماندى كه به‌رى ره‌نج و ماندووبوونى چه‌ندین مانگه‌ى مه‌شقكردنى به زیاده نه‌چوو.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له شارى به‌غداد پاڵه‌وانێـى یانه‌كانى عێراق له یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان سازكراو تێیدا كچه كورده‌كان ئاستێكى به‌رزییان نواند .
له رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیه‌وه بۆ رووداو ، دڵسۆز عوبێدى یاریزانى یانه‌ى سیروانى نوێ موژده‌ى به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌مى له راكردنى 100 مه‌ترى به‌ربه‌ستى كچان ئاشكراكرد‌و شكستهێنانى زینه ئه‌ركانى پاڵه‌وانى پێشوو یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق گه‌یاند .
دڵسۆز كه دانیشتووى شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گرونى سه‌ربه‌پارێزگاى سلێمانیشه، یه‌كێكه له یاریزانه ناسراوه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان و عێراق و پێشبینیشده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ى جارێكى تر بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بكرێته‌وه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى كه بریاره مانگى داهاتوو له وڵاتى به‌حره‌ین به‌رێوه‌بچێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ