كاردانه‌وه‌ى تەقینەوەی بەردەم یاریگەی سیگنال ئیدۆنا پارک

12-04-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
 سینگال ئیدونا پارک
سینگال ئیدونا پارک
نیشانەکردن سینگال ئیدونا پارک
A+ A-

تەقینەوەی شەوی رابردووی بەردەم یاریگەی سینگال ئیدونا پارک کە بووە هۆی دواخستنی یاری نێوان هەردوو یانەی بۆرووسیا دۆرتموند و مۆناکۆ و مارک بارترا تێیدا برینداربوو کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، سەرۆکی فیفا و یوێفا هاوخەمی خۆیان پێشانداوە و پۆلیسی ئەڵمانیاش زانیاری نوێ ئاشکرادەکات.


رووداوی تەقینەوەی بەردەم یاریگەی سیگنال ئیدۆنا پارکی تایبەت بە یانەی بۆرووسیا دۆرتموند بەر لە یارییەکەی نێوان بۆرووسیا و دۆرتموند و مۆناکۆ لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامیپۆنزلیگ کاریگەری گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

یانەکانی مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، لیڤەرپوول، مۆناکۆ، بێنفیکا، بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید و زۆرینەی یانەکانی دیکە پاڵپشتی و هاوخەمی خۆیان گەیاندە یانە ئەڵمانییەکە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاش هەر زوو هاتنە سەر هێل و هاوخەمی خۆیان بەرامبەر رووداوەکە پێشاندا و بەتووندی ئیدانەی هەر کارێکی لەو شێوەیە کرد.

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا رایگەیاند، ئێمە لە فیفا دڵمان لەگەڵ دۆرتموند و هاندەرەکانییەتی و هەروەها لەگەڵ مۆناکۆشین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بارترا دەخوازین.

لەلایەن خۆیەوە ئەلیکساندەر چێفرین سەرۆکی یوێفا گوتی، بڕیاری دواخستنی یاری بۆرووسیا دۆرتموند و مۆناکۆ بڕیارێکی دروستبووە، چونکە سەلامەتی یاریزانەکان و هاندەران لە پێش هەموو شتێکە.

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، مارک بارترا، یاریزانی یانەی دۆرتموند بەهۆی ئەوەیە لە تەقینەوەکەدا برینداربووە، ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدەدرێت.

زنار شینۆ زیاتر گوتی، لە تەقینەوەکەدا راستەوخۆ یانەی بۆرووسیا دۆرتموند کرابووە ئامانج و لە شوێنی تەقینەوەکە پەیامێکی بەجێهێڵدراو دۆزراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە دیارنییە کە تەقینەوەکەی ئەنجامداوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا لەبارەی رووداوەکە دەڵێت، ئەوان سێ تەقینەوەیان بینووە، شتی چاوەرمیشیان دۆزیووەتەوە، بەڵام ناتوانن بەهۆی بارۆدۆخەکەوە ئاشکرایبکەن.

"ئێمە سێ تەقینەوەمان بینی، شتی چوارەمیشمان دۆزیووەتەوە، بەڵام لە توانای مندا نییە ئاشکرایبکەم، ئەو ماددە تەقینەوانەشی کە تەقێنراونەتەوە لە نێو ئەو دارانە دانرابوون کە لەسەر رێگایەکە بوون"

ئەوەی هەموو جیهانی بەلای خۆیدا راکێشا تەنیا رووداوەکە نەبوو، بەڵکو هەڵوێستی جوانی هاندەرانی یانەی مۆناکۆ بوو کاتێک بەیەک دەنگ هاواریان دەکرد، دۆرتموند دۆرتموند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە