مۆرینیۆ بۆ بەیڵ: لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بالۆن دۆر دەبەیتەوە

12-06-2018
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن گاریس بەیڵ، خۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ گاریس بەیڵی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدا بکات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا.

بەپێی ئەوەی کە بەرنامەی ئیلچێرینگویتۆی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، مۆرینیۆ لە ماوەی رابردوودا قسەی لەگەڵ گاریس بەیڵدا کردووە و داوای لێکردووە پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بکات.

بەرنامەکە دەڵێ مۆرینیۆ بە بەیڵی راگەیاندووە ئەگەر پەیوەندی بە مان یونایتدەوە بکات، بێگومان بالۆن دۆر دەباتەوە.

گاریس بەیڵ تا ئێستا چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلانەکردووەتەوە و ئەو یاریزانە کە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵدا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ پێشەوایەتی ریال مەدریدی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، دوای یارییەکە ئاشکرایکرد بیر لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەیدا دەکاتەوە و دەیەوێ یاریزانی سەرەکی بێت نەک یەدەگ.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە یانەی ریال مەدرید داوای 200 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستهەڵگرتن لەو یاریزانە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە