رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، رایگه‌یاند یانه‌ی ریال مه‌درید به‌نیازه رۆژێكی جیاواز بۆ پێشكه‌شكردنی ئیدین هازاردی ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی ته‌رخان بكات و ده‌ڵێت "ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت پێشوازییه‌كی باشتر له‌وه‌ی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ریكاردۆ كاكای به‌رازیلی كرا بۆ هازارد بكرێت".
كاتێك ریال مه‌درید له هاوینی 2009 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ و كاكا كرد، بۆ هه‌ریه‌ك له‌و دوو یاریزانه گه‌وره‌ترین رێوڕه‌سمی پێشوازیلێكردنی ئه‌نجامدا، به تایبه‌تیش بۆ رۆناڵدۆ كه زیاتر له 70 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ بوون.
ئه‌و رۆژنامه‌یه كه نزیكه له ریال مه‌درید، ده‌ڵێت "ریال مه‌درید به‌نیازه سبه‌ی پێنجشه‌ممه له سانتیاگۆ برنابیۆ و له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا هازارد به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بناسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هانده‌ر ئاماده‌ی یاریگه‌كه بن بۆ پێشوازیكردن له هازارد".
ماركا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید پێشبینی ده‌كه‌ن یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ پڕ ببێت له جه‌ماوه‌ر و ده‌ڵێت "به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه ده‌یانه‌وێ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی دێنه یاریگه‌كه بۆ پێشوازیكردن له هازارد زیاتر بێت له‌وانه‌ی به‌ر له 10 ساڵ بۆ پێشوازیكردن له رۆناڵدۆ ئاماده‌ی یبێرنابیۆ ببوون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ