مارسیلیا بۆ یارییەکەیان بەرامبەر کۆنیاسپۆر یاریگەکەی دادەخات

12-09-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن مارسیلیا-فەرەنسا
A+ A-
رووداو- هەولێر

مارسیلییای فەرەنسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر یانەی کۆنیاسپۆری تورکی بەشێک لە شوێنی هاندەرە سەرسەختەکان قەدەخەدەکات .

لە یارییەکانی یورۆپالیگدا یانەی مارسیلیا لە یاریگەی ڤێلادرۆم میوانداری یانەی کۆنیاسپۆری تورکی دەکات و پێش یارییەکە بڕیاری داخستی ئەو بەشەی یاریگایدا کە هاندەرە سەرشێتەکانی تێیداکۆدەبنەوە بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.

ئەم بڕیارەی یانە فەرەنسییەکە لە کاتێکدایە کە یانەکەیان رووبەڕووی  یانەی رێنس بوویەوە یارییەکە لە بەرژەوەنید رێنس کۆتایهات بۆیە هاندەران توڕەیی خۆیان بە فڕێدانی یارییە ئاگرینەکان بۆ ناو یاریگە دەربڕی و پشێوییان دروستکرد، جگە لەوەش داوایان دەکرد رۆدی گارسیای راهێنەری یانەکە دەستلەکاربکێشیتەوە بۆیە یانە سپی پۆشەکەی فەرەنسا رایگەیاند بەشی هاندەرە سەرشێتەکان لە ناو یاریگە قەدەخەدەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە