تێڤێز هۆکاری سەرکەوتنی رۆناڵدۆ بەرامبەر مێسی ئاشکرادەکات

12-09-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

کارلۆس تێڤێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتیی هۆکاری سەرکەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر لیۆنێل مێسی هاونیشتمانی ئاشکرادەکات.

تێڤێز کە لەگەڵ هەردوو یاریزانەکە یارییکردووە، لەگەڵ رۆناڵدۆ لە مانچێستەر یونایتد نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە و لەگەڵ مێسیش بۆ ئەرجەنتین یارییکردووە.

تێڤێز دەربارەی لیۆنێل مێسی دەڵێت، ئەو هەرگیز ناچێتە هۆڵێکی وەرزشی و راهێنان ناکات بۆ بەهێزکردنی توانای جەستەیی، ئەوە شتێکی ئاساییە، بەڵام راهێنان لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی سزا دەکات، پێشتر لێدانی سزای جێبەجێنەدەکرد، بەڵام ئێستا بۆ بەرزترین گۆشە لێدەدات.

دەربارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە دەڵێت، ئەو هەمیشە لە هۆڵە وەرزشییەکانە بۆ راهێنان، ئەوە بەلای ئەوەوە باشترین شتە و هەمیشە لەکاتی خۆیدا ئامادەدەبێت، هەندێکجار کاژێر 9 دەچێتە راهێنان هەندێکجار کاژێر هەشت، هەندێکجاریش کاژێر 6 دەڕوات، ئەو بەردەوام لەوێیە.

هاوڕێکانی نزیک لە رۆناڵدۆ ستایشی دۆن دەکەن بۆ ئەوەی کە یاریزانەکە هەمیشە کار لەسەر پاراستی توانای جەستەیی دەکات و دەیەوێت ئاستی خۆی بپارێزێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە