رووداو - هەولێر
لە یاریی دەستنیشانکردنی پلەی پێنجەم و شەشەم لە جامی جیهانی یانەکان یانەی ئوراوا رێد دیامۆندزی ژاپۆنی لە یانەی ویدادی ریازی مەغریبیی بردەوە و پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.
هەردوو یانە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگەی هەزاع بن زایدی تایبەت بە یانەی عەین رووبەڕووی یەکبوونەوە و پاڵەوانی ئاسیا پلەی پێنجەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی یارییەکەی بەزەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
لە خولەکی 18 ماوریسیۆ ئەنتۆنیۆ ئوراوای پێشخست، بەڵام دوای سێ خولەک ئیسماعیل حەداد ئەنجامەکەی بۆ ویداد یەکسانکردەوە، لە خولەکی 26 یوسۆکی کاشیواگی جارێکی دیکە یانە ژاپۆنییەکەی پێشخست و گێمی یەکەم کۆتاییهات.
لەگێمی دووەمدا لە خولەکی 58 ماوریسیۆ ئەنتۆنیۆ گۆڵی سێیەمی ئوراوای تۆمارکرد، هەرچەند لە خولەکی 90 رەزا هجهوج بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ ویداد تۆمارکرد، بەڵام سوودێکی نەبوو و یانەکە یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ دۆڕاند و ئواراوا رێد دیامۆندز پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ