بەپەلە؛ سیروانی نوێ بووە پاڵەوانی خولی پلە یەکی کوردستان

13-03-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی سۆران
A+ A-

رووداو - هەولێر

یارییەکانی قۆناخی کۆتایی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کۆتاییانهات، یانەی سیروانی نوێ بووە پاڵەوانی خولەکە و سۆرانیش بۆ یەکەمجار گەیشتە خولی پلە نایاب.

یانەی سیروانی نوێ لە سلێمانی و لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەی گارەی کرد، دوای زیاتر لە 90 خولەک یارییکردن، هیچ یەکێک لە هەردوو یانە نەیانتووانی گۆڵ تۆماربکەن و سیروانی نوێ بەیەکسانبوون و بە پلەی یەکەم خۆی گەیاندە خولی پلە نایابی کورستان بۆ وەرزی داهاتوو، هەروەها پلەی یەکەمی رکابەرییەکانی خولی پلە یەکی بردەوە.

لە یارییەکی دیکەدا کە لە کەرکووک بەڕێوەچوو، یانەی سۆران بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە خولی پلە نایابی کوردستان، دوای ئەوەی هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون.

سۆران سەرەتا بە گۆڵێک دوا کەوت، بەڵام لە دوایین خولەکەکاندا سۆران ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و بە سوود وەرگرتن لە یەکسانبوونی گارە لەگەڵ سیروانی نوێ بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گەیشتە خولی یانە نایابەکانی کوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە