ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ گریزمان کۆدەبێتەوە

13-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئانتوان گریزمان، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر یەکلاییکردنەوەی داهاتووی، ئانتوان گریزمان، هێرشبەری یانەکەی لەگەڵ ئەو یاریزانە کۆدەبێتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، ئاتلێتیکۆ مەدرید دەزانێت کە گریزمان دەڕواتە بارسێلۆنا، ماڵپەری لا سێری ئیسپانیش رایگەیاندووە، رۆخی بلانکۆس دەیەوێت کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هێرشبەرە فەرەنسییەکە ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی پرسیاری ئەوە بکات کە بەراستی ئەو یاریزانە دەیەوێت بڕواتە کامپ نۆو یان نا.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە کە دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید رایگەیاندووە، دوای رۆیشتنی دیێگۆ گۆدین، گریزمان دەبێتە کاپتنی یانەکە و گرنگی بەوە نادەن کە لە رۆژنامەکاندا بڵاودەکرێتەوە.

یانەی بارسێلۆنا بۆ بەهێزکردنی هێلی هێرشبەری یانەکەی و جێگرتنەوەی لویس سوارێز دەیەوێت هاوینی داهاتوو، هێرشبەرێک بباتە ریزەکانی، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزۆش 120 ملیۆن یۆرۆیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە