رووداو دیجیتاڵ
ستافی تەکنیکیی هەڵبژاردەی بەرازیل گومانیان لە ئامادەیی نەیمار داسێلڤا هەیە بۆ مۆندیال و چەند هۆکارێکیان دەستنیشان کردووە، دەڵێن ئەو هۆکارانە رێگرن لە بانگهێشتکردنی ئەو یاریزانە بۆ مۆندیال.
هەڵبژاردەی بەرازیل لەبەردەم بڕیارێکی چارەنووسسازدایە سەبارەت بە نەیمار، چونکە ستافی راهێنەران چەند خاڵێکی نەرێنییان لەسەر ئەو یاریزانە کۆکردووەتەوە.
یەکەم نیگەرانی ئەوەیە نەیمار لەم دواییانەدا نەیتوانیوە 8 یاری لەسەریەک ئەنجام بدات، ئەمەش پێوەرێکی سەرەکییە بۆ ئامادەیی لە مۆندیال.
سەرەڕای ئەوە، ئامادەنەبوونی نەیمار لە یاریی بەرامبەر میراسۆڵ بەبێ پاساو، نیگەرانیی زۆری لای کارلۆ ئانچێلۆتی دروستکردووە، لە کاتێکدا پێشتر راهێنەر یاریزانەکە و یانەی سانتۆسی ئاگادار کردبووەوە کە دەبێت لە یارییەکان ئامادەبێت.
خاڵێکی دیکەی نەرێنی، بڕیاری نەیمار بوو بۆ یاری نەکردن لە کلاسیکۆ بەرامبەر پاڵمێراس، تەنیا لەبەر ئەوەی یاریگەکە چیمەنی دەستکرد بوو.
ستافی هەڵبژاردەی بەرازیل دەڵێن "پێویستە یاریزان بۆ هەموو یارییەک ئامادەبێت، نەک خۆی یارییەکان هەڵبژێرێت". ئەمە وایکردووە گومان لەسەر بانگهێشتکردنی نەیمار بۆ مۆندیال دروستبکات.
نەیمار ساڵانێکی زۆرە سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەری بەرازیل دەکات، بەڵام پێکان و دوورکەوتنەوەکانی لە یاریگاکان کاریگەریی گەورەی لەسەر ئاستی دروست کردووە و راهێنەرانیش دەیانەوێت یاریزانێکی تەواو ئامادە ببەنە مۆندیال.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ