ڤیدیۆ؛ هەڵبژاردەی ئیمارات رێگەی نەدا باوزا وەڵامی بین سپۆرت بداتەوە

13-06-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئیدگاردۆ باوزا
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئیدگاردۆ باوزا
نیشانەکردن کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئیدگاردۆ باوزا
A+ A-

رووداو - هەولێر

رێکخەری هەڵبژاردەی ئیمارات رێگەی نەدا ئیدگاردۆ، باوزا، راهێنەری هەڵبژاردەکەیان وەڵامی پەیامنێری کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری بداتەوە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان تایلەند و ئیمارات، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی رووسیا، پەیامنێری کەناڵی بین سپۆرت، پرسیارێکی لەبارەی کاریگەریی بەشدارینەکردنی چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئیمارات لە یارییەکەدا کرد، بەڵام وەڵامی پرسیارەکەی وەرنەگرت.

 

کاتێک پەیامنێری ئەو کەناڵە قەتەرییە پرسیارەکەی لە باوزا کرد، سالم ئەلنەقەبی، رێکخەری هەڵبژاردەی ئیمارات داوای لە باوزا کرد، پرسیارەکە وەڵام نەداتەوە و رێگە بە رۆژنامەڤانێکی دیکە بدرێت پرسیار بکات.

دوای ئە رووداوە پەیامنێری کەناڵی بین سپۆرت نارازایەتی بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتە پێشاندا و کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی بەجێهێشت.


 
وەڵامنەدانەوەی پرسیاری رۆژنامەڤانەکەی کەناڵی بین سپۆرت، دوای ئەوە دێت کە پەیوەندی دیبلۆماسی قەتەر لەگەڵ هەریەکە لە سعودیە، بەحرەین و میسر کێشەی تێکەوتووە و ئەو کەناڵە لەو وڵاتانەش قەدەخەکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە