بە فەرمی فیگۆلی بووە یاریزانی گاڵاتاسەرای

13-08-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن فیگۆلی گواستنەوە
A+ A-

رووداو - هەولێر

بە فەرمی سوفیان فیگۆلی جەزائیری، لە یانەی وێستهام یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی گاڵاتاسەرای تورکییەوە کرد.

دوای چەند هەوڵێک، دواجار یانەی گاڵاتاسەرای بە فەرمی سوفیان فیگۆلی گواستەوە یانەکەی، یاریزانە جەزائیرییەکە ئەمڕۆ گەیشتە تورکیا و پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا و بووە یاریزانی ئەو یانەیە، گرێبەستەکەشی بە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆیە.

لە وەرزی رابردوودا فیگۆلی لە یانەی وێستهام یونایتد یاریکرد و لە کۆی 27 یارییدا تەنیا چوار گۆڵی تۆمارکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە