کەیتا چووە ئینتەر میلان

13-08-2018
نیشانەکردن کەیتا بیلد-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی کەیتا بالدێی یاریزانی یانەی مۆناکۆی بەشێوەی خواستن دەگوازێتەوە یانەکەی.

لە لێدوانی سەرۆکی یانەی مۆناکۆدا هاتووە، یانەی مۆناکۆ لەگەڵ یانەی ئینتەر گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی کەیتا و بەم نزیکانە بە میدکان دەناسێندرێت.

هەر لە لێدوانەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە یانە ئیتاڵییەکە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی کەیتا تەرخانکردوو، لە ئەگەری کرینەوەی یاریزانەکەش ئامادەن 34 ملیۆن یۆرۆ بدەن.

یاریزانە سەنیگالییەکە ئەمرۆ گەشتە میلانۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و دوای ئەوەش بە فەرمی بە میدیاکان دەناسێندرێت.

وەرزی رابردوو لە یانەی مۆناکۆ 38 یاری ئەنجامداوە و 8 گۆڵ و 11  ئاسیسیتی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە