کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێلیۆ مۆنتێرۆ

هێلیۆ مۆنتێرۆ

وەرزش

هێلیۆ مۆنتێرۆ بۆ رووداو: لای من خوا لەپێش هەموو شتێکەوەیە

ئەحمەد حاجی

ئەحمەد حاجی

13-10-2024
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حاجی
ئەحمەد حاجی13-10-2024

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت
وەرزش22-11-2026

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات
وەرزش22-11-2026

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

رووداو دیجیتاڵ
 
هێلیۆ مۆنتێرۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی هەولێر، ئەمڕۆ گەشت دەکات بۆ بەڕازیل بۆ ئەوەی دووبارە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ خانەوادەکەی بگەڕێتەوە هەولێر. ئەو بە رووداوی گوت "دەچم و دەگەڕێمەوە".
 
هێلیۆ مۆنتێرۆ، لەو بارەیەوە بە رووداوی گوت "ئەمە دەبێتە دووەمجار خێزانەکەم بۆ ژیانکردن بێنمە هەولێر. جاری یەکەم لە وەرزی 2022-2023 بوو کاتێک لە یانەی زاخۆوە پەیوەندیم بە یانەی هەولێر کرد و دواتر خانەوادەکەم لە شاری هەولێر نیشتەجێبوون تا کۆتایی وەرز".
 
هێلیۆ مۆنتێرۆ زیتر گوتی "گرنگترین شت لای من خودایە، دواتر خێزانەکەم، بۆیە من بۆ هەرشوێنێک بڕۆم حەزدەکەم خانەوادەکەم لەگەڵم بێت، هەر بۆیە  ئەمڕۆ گەشت دەکەم بۆ تێریسینا لە بەرازیل و لە رۆژی پێنجشەممە دووبارە دەگەڕێینەوە شاری هەولێر و دەست دەکەمەوە بە مەشقەکانم".
 
دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر رەزامەندییان داوە بە هێلیۆ مۆنتێرۆ بۆ ئەوەی گەشتەکەی بکات و لەگەڵ خێزانەکەی دووبارە بگەڕێنەوە هەولێر.
 
لەبارەی شاری هەولێرەوە، هێلیۆ بە رووداوی گوت "خێزانەکەم راهاتوون لەگەڵ شاری هەولێر و دڵخۆشن لەگەڵ کەش و هەوای شارەکە، چونکە ئەوان پێشتر لێرە هەستیان بە ئاسوودەیی و ئارامی کردووە".
 
هێلیۆ مۆنتێرۆ یاریزانی یانەی هەولێرە  و لە وەرزی ئەمساڵ و لە 3 یاریی سەرەتادا بە ئاستێکی زۆرباش دەرکەوتووە و لە هێڵی بەرگریدا زۆر بەباشی هاوکاری هاوڕێیانی و گۆڵپارێزی یانەکەی 
کردووە بۆ پارێزگاریکردن لە گۆڵی یانەکەیان.
 
هێلیۆ لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە کرد، بەڵام لە وەرزی دواتر بۆ ماوەی نیو وەرز چووە ریزی یانەی تەڵەبە و لە نیوەی وەرزی ساڵی رابردوودا گەڕایەوە ریزی یانەکەی پایتەخت و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە
 

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت
وەرزش22-11-2026

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات
وەرزش22-11-2026

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە