رووداو - هەولێر
دانیلۆی بەرازیلی و بەرگریکەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی داوای بەجێهێشتنی یانەکەی کردووە، لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، بەهۆی دوورخستنەوەی یاریزانەکە لە پێکهاتەی سەرەکی لەلایەن گواردیۆلاوە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، یاریزانە بەرازیلییەکە داوای لە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی کردووە رێگەی بدەن بگەڕێتەوە یانەی پۆرتۆ تەنانەت ئەگەر بەشێوەی خواستنیش بێت لەکاتێکدا یاریزانەکە تەنیا 3 یاریی وەک یاریزانی سەرەکی یارییکردووە لەم وەرزەدا.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، دانیلۆ ئامادەیە بگەڕێتەوە یانە پۆرتوگالییەکە کە ماوەی سێ ساڵ لەو یانەیەبووە، پێش ئەوەی لە 2015 پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات و پاشان بێتە مانچێستەر سیتی.
سەرچاوەیەک لەنێو مانچێستەر سیتی رایگەیاندووە، بەهۆی کەمی بەشداریکردن لە یارییەکاندا یاریزانەکە هەست بە دوو دڵی دەکات و دەرفەتی بانگێشتکردنیشی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل لە مۆندیالی 2018 کەمدەبێتەوە لەبەرئەوە یاریزانەکە دەیەوێت یانەکەی بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی ئاستی خۆی بەرزبکاتەوە و جێگەی خۆیشی لەپێکهاتەی سیلیساو بکاتەوە.
چاوەڕواندەکرێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا پۆرتۆ بەشێوەی خواستن داوای ئەو یاریزانە بکات لەگەڵ ئەگەری گواستنەوەی بەشێوەیەکی هەمیشەیی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ