رووداو – هەولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سکالای یانەی شێروانەی قبووڵکرد و ئەو یانەیەی لە یاری گەڕی هەشتەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بەرامبەر یانەی ئارارات بەبراوە هەژمارکرد.
دوای ئەوەی لە یاری یەکەمی قۆناخی دووەمی خولەکەدا لە کۆمەڵەی دووەمدا یانەی ئارارات بەبێ ئەوەی مافی دەستبەرداربوونی یاریزان جەمال حەمید لە یانەی ئاڵتۆن کۆپری وەربگرێت لە یاری بەرامبەر شێروانە بەشداریی بە یاریزانەکە کرد، دوای ئەوەش یانەی شێروانە سکالای لە دژی ئەو یانەیە تۆمارکرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا یانەی شێروانە لە یارییەکەدا بە براوە هەژماربکرێت، لە کاتێکدا هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسانبووبوون.
دوای ئەم بڕیارەش یانەی شێروانە دەبێتە خاوەنی 13 خال و پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکە وەردەگرێت، یانەی ئاراراتیش خاڵێکی ئەو یارییە لێ وەردەگیرێتەوە و ژمارەی خالەکانی دەبێتە 11 خال.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ