رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ رکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە و یاریگەی پارک دی پرێنس لە پاریس رکابەری بەهێزی نێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و بارسێلۆنای ئیسپانی بەخۆیەوە دەبینێت.
لە مێژووی رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەدا چەندین ریکۆردی سەرنجڕاکێش تۆمارکراون رووداو هەموو ئەو ژمارانەتان بەبیر دەهێنێتەوە یاخۆی پێتان ئاشنا دەکات کە پێشتر نەتانزانیووە.
یاریگەی پارک دی پرێنس
4-6-1972 کراوەتەوە
48 هەزار و 583 هاندەر دەگرێت
ناوبژیوانی یارییەکە
ژیمۆن مارچینیاک
پۆڵەندی
36 ساڵ
ئامارەکان
تەنیا یەکجار لە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پاریس سانجێرمان بارسێلۆنای کردووەتەوە دەرەوە، ئەوەش وەرزی 1994-1995 بوو کاتێک بە ئەنجامی هەردوو یاری بە 3-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوە لە وەرزی 2012-13 و 2014-15 بارسێلۆنا ئەو یانەیەی لە هەمان قۆناخ کردووەتە دەرەوە.
بارسێلۆنا لە دوایین سێ یاری بەرامبەر پاریس سانجێرمان 8 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵی لێکراوە، لە 9 یاری بەرامبەر بارسێلۆناش لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا هەرگیز پاریس سانجێرمان گۆڵەکەی با پاکی رانەگرتووە.
پاریس سانجێرمان لە 42 یاریدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە نێو یاریگەی خۆیدا تووشی شکستنەهاتبوو، 26 بردنەوە، 15 یەکسانبوون، تاوەکو ئەو کاتەی لەساڵی 2015 بە 3-1 بەرامبەر بارسێلۆنا دۆڕا.
لە دوایین 11 یاری ئەم قۆناخەدا بارسێلۆنا 2 یاری بردووەتەوە و 2 یاری دۆڕاندووە.
لە دوایین 9 وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بارسێلۆنا قۆناخی شازدەی بڕیووە، ئەوە درێژترین ماوەیە لە پاڵەوانێتییەکەدا یانەیەک بیبڕێت.
🔝 [BEHIND THE SCENES] 🔝#Messi, @LuisSuarez9 & @Neymarjr are back in Paris
— FC Barcelona (@FCBarcelona) February 14, 2017
🔵🔴 #ForçaBarça
⚽️ #PSGFCB pic.twitter.com/9UaPp795tN
لە دوایین چوار وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پاریس سانجێرمان لە قۆناخی 16 کراوەتە دەرەوە.
لەم وەرزەدا ئەدینسۆن کاڤانی 6 گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکردووە، ئەوە هەمان ژمارەی ئەو یاریزانەیە لە وەرزی 2014-15، بەڵام لە ماوەی 350 خولەکی رابردوودا بەرامبەر بارسێلۆنا کاڤانی هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە.
لیۆنێل مێسی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا 10 گۆڵی تۆمارکردووە، دووەم زۆرترین گۆڵە لە کۆمەڵەکاندا دوای ئەوەی وەرزی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ 11 گۆڵی تۆمارکرد.
نەیمار داسیلڤا لە چوار یاری بەرامبەر پاریس سانجێرمان 5 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەوە زۆرترینی ئەو یاریزانە لە دژی یانەیەک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
لە 23 یاری بەرامبەر بارسێلۆنا ئۆنای ئیمری، راهێنەری پاریس سانجێرمان تەنیا یەک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، 16 دۆڕان و 6 یەکسانبوون.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ