رووداو - هەولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوتەکانی گارێس بەیڵ، یاریزانی یانەی ریال مەدرید دەکات کە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەنجامیدان.
فیدراسیۆنەکە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، ئیدانەی ئەو هەڵسوکەوتانەی یاریزانەکە دەکات، کە لە یاریی دێربی مەدرید دوای تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمی یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانە هاوشارییەکەی ئەنجامیدا و لێکۆڵینەوەکانیشی لەو رووداوە دەستپێکردووە و ئەگەری هەیە، بەیڵ بۆ 4 یاریی تاوەکو 12 یاریی رابگیرێت.
لە یاریی گەڕی 23ـی لالیگا، ریال مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بردەوە، لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم گارێس بەیڵ هەڵسوکەوتێکی دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەنجامدا و ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ