رووداو - هەولێر
دەستەی کارگێری یانەی شەنگەهای شینهوای چینی بڕیاری پێبژاردنی برێک پارەی بە چین شینگ، یاریزانی یانەکەیدا دوای ئەوەی لە یاری نێوان یانەکەیان بەرامبەر یانەی تیانجین گوانجیان هەڵسوکەوتێکی دوور لە گیانی وەرزشیی بەرامبەر ئاکسێل ڤیتسێل پێشاندا، لەسەرەتای یارییەکانی وەرزی نوێی خولی چین.
دوای ئەوەی لەناوچەی سزادا لە یارییەکەدا شینگ لە ئاکسێل ڤیتسێلی دا، ناوبژیوانی یارییەکە ئەو یاریزانە بەکارتی سوور کردە دەرەوە.
وو شیاو، سەرۆکی یانەی شەنگەهای رایگەیاندووە، ئەوان بڕیاریانداوە یاریزانەکە بەبڕێک پارە سزابدەن و ئەو سزایەش لە مووچەی یاریزانەکە دەگێڕدرێتەوە و لە دووبارەکردنەوەی ئەو هەڵسوکەوتانەش ئاگادارکراوەتەوە.
ئەو دیمەنەی شینگ لەسەری سزادرا
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی چین، بڕی ئەو پارەیەی وەک سزا لە چین شینگ وەردەگیرێت دەگاتە 300 هەزار یوانی چینی کە دەکاتە 35 هەزار پاوەند، ئەمە جگە لەوەی یاریزانەکە هەڕەشەی ئەوەی لەسەر بۆ چوار ساڵ یاریزانەکە لەگەڵ تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەکە یاریبکات، بۆ ئەوەی ئەو کارانە دووبارەنەکاتەوە.
سەرۆکی شینهاوی ئەوەشی راگەیاندووە، ئەوەی ئەو یاریزانە ئەنجامیداوە بەهەموو شێوەیەک ئیدانەی دەکەن و دەڵێت ئەوە کارێکی عاقلانە نییە شینگ کردوویەتی و ئەوە کاریگەری لەسەر تۆپی پێی چین بەگشتیش دەبێت.
شینگ مووچەی ساڵانەی لەگەڵ یانەکە دەگاتە 5.6 ملیۆن یوانی چینی کە مووچەی یەک رۆژی کارلۆس تێڤێزی ئەستێرەی یانەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ