كارزان كانه‌بی
رووداوی وه‌رزشی ـ هه‌ولێر
ئیڤان خالید، یاریزانى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر، به (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى شارى به‌غدا رێكبكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت خۆى بگه‌ینێته ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانیی عێراق.
دوورخستنه‌وه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، یاریزانانى هه‌ولێرى دابه‌شكرد به سه‌ر تیپه‌كانى دیكه‌ی به‌شدار له خولى نایابى عێراقی، یه‌كێك له‌و یاریزانانه، كه هه‌موو قۆناخه‌كانى ژیانى وه‌رزشیى خۆی له هه‌ولێره‌وه بڕیوه، ئه‌مساڵ رووى له یانه‌ى زاخۆ كرد بۆ یاریكردن له خولى عێراق، ئێستاش گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌ى هه‌ولێر و له داهاتوویه‌كى نزیكیش هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندى به یانه‌یه‌كى شارى به‌غدا بكات.
ئیڤان خالید، به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "من ئه‌مساڵ گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى زاخۆ هه‌بوو، كه تاوه‌كو گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ى ئه‌مساڵ یارییان بۆ بكه‌م، ئێستاش گه‌ڕاومه‌ته‌وه یانه‌ى هه‌ولێر بۆ یاربكردن له خولى نایابى كوردستان، هه‌ولێر پێیگوتین به‌شدارى له خولى پله یه‌كى عێراقدا ده‌كات، پێویستى به ئێمه‌یه و نایه‌وێ ئێمه له‌ده‌ستبدات، به‌ڵام یانه‌ی زاخۆش ده‌یه‌وێت ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه ریزه‌كانى، بۆیه هه‌ر كاتێك هه‌ردوو كارگێڕى تیپه‌كان رێككه‌وتن ئێمه ئاماده‌ین بۆ یاریكردن".
له‌باره‌ى گرێبه‌ستى یانه‌كانی به‌غداشه‌وه، ئیڤان گوتی "هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ته‌ڵه‌به و نه‌فت داواى گرێبه‌ستیان له من كردووه، یانه‌ى ته‌ڵه‌به‌م ره‌تكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له‌گه‌ڵ نه‌فت قسه‌م كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى داهاتوودا یارییان بۆ بكه‌م، ئه‌وانیش رازی بوونه، ئێستا من له چاوه‌ڕوانى داواكه‌ى ئه‌وانم". ئه‌و دووپاتیكرده‌وه كه پێیخۆشه بچێته خولی عێراق، چونكه وه‌ك خۆی گوتی "ده‌مه‌وێ یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌م".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ