راگەیێنراوێکی بەپەلە لە ریال مەدریدەوە

45 خولەک له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید راگەیێنراوێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی یانەکە بڵاوکردەوە و دەرگای خۆی بەربژێرکردنی بۆ هەمووان کردەوە.
 
ریال مەدرید لە راگەیێنراوەکەیدا دەڵێت "لیژنەی هەڵبژاردن بەپێی ماددەی 38ـی پەیڕەوی ناوخۆ، بڕیاری دا بە بانگەوازکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی. بەپێی ماددەی 40ـی لە پەیڕەوی ناوخۆی ئاماژەپێکراو، لیژنەی هەڵبژاردن ئەم بانگەوازە و دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت، کە بەپێی خشتەی کاتی و ئەم یاسا بنەڕەتییانەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:"
 
* پێشکەشکردنی خۆ بەربژێرکردن: لە 14 تا 23ـی ئایاری 2026 بە هەردوو ڕۆژەکەوە، بەگوێرەی مەرجەکان و لەو کاتانەی کە لە پەیڕەوی هەڵبژاردنەکاندا دیاریکراون.
 
* وەرگرتنی کاندیدبوون و راگەیاندنی: لە رۆژی دوای پێشکەشکردنی هەر داواکارییەکی کاندیدبوون.
 
* تانەدان لە راگەیاندنی کاندیدبوون یان رەتکردنەوەی: تانەکان لە راگەیاندنی کاندیدبوون یان رەتکردنەوەیان دەبێت پێشکەشی لیژنەی هەڵبژاردن بکرێن بەپێی پەیڕەوی هەڵبژاردنەکان، لە ماوەی دوو رۆژی ساڵنامەییدا لە رێکەوتی ئاگادارکردنەوە و بڵاوکردنەوەی راگەیاندنی کاندیدبوونەکان یان رەتکردنەوەیان.
 
* کاتی هەڵبژاردن دەنگدان: لە حاڵەتی هەبوونی زیاتر لە کاندیدێک، لیژنەی هەڵبژاردن کات و شوێنی دەنگدان رادەگەیەنێت.
 
ئەم راگەیێنراوەی ریال مەدرید لەکاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا بەردەوامبوونی خۆی راگەیاند و گوتی "ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت جارێکی دیکە خۆم بەربژێر دەکەمەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە