لویس رۆبیالێس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە رادیۆی کۆبی راگەیاند، ریال مەدرید یانەیەکی بەرژەوەندخوازەو تەنیا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوەو ئەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا گونجاو و لەکاتی خۆیدا نەبوو، ئێمەیان دووچاری کێشەیەکی گەورە کردەوە".
رۆبیالێس لە درێژەی قسەکانیدا بۆ رادیۆکە گوتی" پەیوەندییەکی زۆر پتەوم لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هەیە، دوای گرێبەستەکەی لۆپیتیگێ بە ریال مەدریدەوەو قسەم لەگەڵ پێرێزکرد، هەرچەندە مشتومڕم لەگەڵی نەکرد، بەڵام لە ویستەکانیان تێگەیشتم، بەداخەوە".
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا روونیکردەوە، ئەگەر لۆپیتیگێ لەبارەی گرێبەستەکەی قسەی لەگەڵ کردبام ویستی ئەوەم جێبەجێ دەکرد و نەمدەهێشت کێشەکە بۆهیچ لایەکمان دروستبێت، هەرچەندە لۆپیتیگێ داوای لێبوردنی کرد، بەڵام هەرگیز لێی خۆشنابم، هەرچەندە پێشتر زۆر زۆرم خۆشدەویست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ