ئامەدسپۆر چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئامەدسپۆر پێنجەم یاریی خۆی لە خولی پلە یەکی تورکیادا ئەنجامدەدات و دەیەوێت سێیەم بردنەوە لە خولەکەدا تۆماربکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی خولەکەدا لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەی پێندیک سپۆر یاری دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
ئامەدسپۆر لە دوو یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە یاریی رابردوودا 8-1 لە ئەدەنەدەمیرسپۆری بردەوە و دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە.
بەر لەم یارییە یانەی ئامەدسپۆر گرێبەستی لەگەڵ حەسەن عەلی یەڵدرم و شیخۆ کۆیاتێ راگەیاندووە و تیپەکەی زیاتر بەهێزکردووە و دەیەوێت رکابەری لەسەر گەیشتن بە خولی سوپەرلیگی تورکیا بکات.
لە یارییەکی دیکەدا یانەی ئیدیر لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی سەرک بەلەدیەسپۆر دەکات و یارییەکە کاژێر 16:00 دەکرێت.
ئیدر لە چوار یارییدا تەنیا یەک بردنەوەی هەیە و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.