دوو ئەمریکایی بۆ یەکەمجار بە سەر سەخترین شاخ لە جیهاندا سەرکەوتن کە نزیکەی ٩١٤ مەتر بەرزە .
تۆمی کالدوێل و کیڤین یۆرگسن تەنیا بە بەکارهێنانی دەست و پێیان سەرکەوتووانە کارەکەیان ئەنجامدا و بوونە یەکەم دووانە کە بتوانن بەسەر شاخەکەدا سەرکەون .
پارکی نیشتمانی یۆسمیت لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا شاخێکی بەرزی لە ناوچەی ئێل کاپیتان لێیە و هەردوو ئەمریکییەکەش دوای هەوڵێکی زۆر توانیان بگەنە لوتکەی شاخەکە .
لەخوارەوەی شاخەکەش نزیکەی دوو سەد کەس بۆ ئامادەکاری ئاهەنگ و سەرکەوتنی هەردوو شاخەوانەکە ئامادەبوون و لەگەڵ هاتنە خوارەوەیان ئاهەنگ دەگێڕن .
هەرچەندە هەردوو شاخەوانەکە پەتێکیان بۆ سەلامەتی خۆیان بەکارهێنا بوو، بەڵێم کارەکەیان بە سەرکێشییەکی گەورە دادەنرێت ،چونکە پێشتر کەسی دیکە ئەوکارەی ئەنجام نەداوە .
هەردووکیان بۆ کارەکەیان پێویستیان بە ١٩ رۆژ مەشق و راهێنان هەبووە تا دواجار سەرکەوتن .
کاڵدوێل تەمەنی ٣٦ ساڵە و یۆرگسن تەمەنی ٣٠ ساڵە و تیمێک هاوکاریان بوو لە ئەنجامدانی کارەکەیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ