رووداو -بەغداد
کۆنگرەی ساڵانەی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بوو لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو، یەکێک لە ئامانجەکانی کۆنگرەکە بەهێزکردنی ئاستی تیپەکانی عێراقە، ئەمە جگە لەوەی بەتێکڕای دەنگ بڕیار درا ماراسۆنی بەغدادی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت لەگەڵ سازکردنی سێ پاڵەوانیەتی بۆ یانەکانی عێراق.
پارێزگاریی کردن لە دەسکەوتەکان و بەهێزکردنی ئاستی تیپەکانی، ناوەڕۆکی کۆنگرەی ساڵانەی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بوو لە شاری بەغداد.
گفتوگۆیەکی گەرم لە نێوان دەستەی گشتی یەکێتیەکە کرا، هەر بۆیە بەتێکڕای دەنگ بڕیار درا ماراسۆنی بەغدادی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت لەگەڵ سازکردنی سێ پاڵەوانیەتی یانەکانی عێراق، هەروەها دواین چالاکی ئەمساڵ بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتی کۆماریی دەبێت.
بەشداریی کردنی هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق لە هەشت پاڵەوانیەتی لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا و عەرەب لایەنێکی دیکەی کۆنگرە بوو، ئەمە لە کاتێکدایە سێ بەشی یاریزانانی تیپەکە کوردن.
یەکێتی گۆڕپان و مەیدانی عێراق ساڵی ١٩٤٨ دامەزراوە، بارەگای سەرەکی لە ناو زانکۆی بەغدادە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ