رووداو – هەولێر
یانەی بارسیلۆنای پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا رایگەیاند، 24ی ئەم مانگە یارییەكی دۆستانە لە دەوحە بەرامبەر یانەی ئەهلیی سعودیە ئەنجامدەدات.
بارسیلۆنا لە ویبسایتی خۆیەوە رایگەیاندووە "رۆژی 23ی مانگ تیپەكە دەچێتە دەوحە بۆ یارییەكە و دوای یارییەكەش راستەوخۆ دەگەڕێتەوە".
هەروەها ئاماژەیان بەوەداوە "یارییەكە بەشێكە لە رێككەوتنی یانەكە لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای قەتەڕ بۆ فڕۆكەوانی و قەتەڕ بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی".
یارییەكە دوو رۆژ دوای یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەبێت، كە بارسا بەرامبەر سڤییا ئەنجامیدەدات، لە بەرامبەردا یانەی ئەهلیی سعودیە دوای 5 رۆژ لە یارییەكە، یاریی كۆتایی جامی شای سعودیە بەرامبەر یانەی نەسڕ ئەنجامدەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ