رووداو - هەولێر
هەڵبژاردەی کۆستاریکا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر هەڵبژاردەی گیانا بەدەستهێنا و قۆناخی کۆمەڵەکانی بە پلەی یەکەم بڕی، لە رکابەرییەکانی جامی زێڕیندا.
لە گەڕی سێیەمی پاڵەوانێتی جامی کۆنکاکاف ناسراو بەجامی زێڕین هەردوو هەڵبژاردەی کۆستاریکا و گیانا رووبەڕووی یەکبوونەوە و کۆستاریکییەکان یارییەکەیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتاییهێنا.
گۆڵەکانی کۆستاریکا لەلایەن ئاریێل رۆدریگێز لە خولەکی 4، روودنی والاس لە خولەکی 79 و داڤید رامیرێز لە خولەکی 83 تۆمارکران و هەڵبژاردەکە بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ و بەپلەی یەکەمی گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە، هەڵبژاردەی کەنەداش دوای یەکسانبوونی لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆندوراس بەکۆکردنەوەی 5 خاڵ و وەک دووەمی کۆمەڵەکە خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ