رووداو-هەولێر
فێلیپ مێکسێسی یاریزانی فەرەنسی بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ راگەیاند.
مێکسێسی تەمەن 35 ساڵان دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک بێ یانە بوو، وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند و لە لێدوانێکیشیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئیدی کاتی ئەوە کاتەکانی خۆی بە ژیانی تاکەکەسییەوە بەسەربەرێت.
فیلیپ مێکسێس پێشتر لە یانەکانی ئۆکسێر،رۆما و میلان یاریکردووە، لەگەڵ ئەوەی یاریزانی بەرگری بوو بەڵام خاوەنی چەندین گۆڵی جوان بوو، لە ریزی هەڵبژاردەی فەرەنساش بە درێژایی 10 ساڵ یاریکردووە و بەشداری لە 29 یاریدا هەبووە.
فێڵیپ مێکسێس لە هەموو ژیانیدا 578 یاری کردووە و 25 گۆڵیشی هەبووە.
دوو گۆڵی جوانی مێكسێس
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ