یانەیەکی خولی ئەمریکی داوای کاسیاس دەکەن

15-12-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئیکەر کاسیاس-پۆرتوگال
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی شیکاگۆی ئەمریکی، دەیەوێت ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بگوازێتەوە یانەکەی.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی پۆرتوگال، یانەی شیکاگۆ دەیەوێت لە مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو کاسیاسی گۆڵپارێزی ئیسپانی و یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بگوازێتەوە یانەکەی.

جگە لە یانەی شیکاگۆ، پێشتریش میدیاکانی پۆرتوگال بڵاوییان کردەوە کە یانەی نیوکاسڵ یونایتد هەوڵی گواستنەوەی  گۆڵپارێزە 36 ساڵییەکە دەدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک بە فەرمی یەکلانەبووەتەوە.

ئیکەر کاسیاس، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی پۆرتۆ بەشداری 12 یاریکردووە، کۆتایی وەرزیش لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە گرێبەستەکەی تەواو دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە