رووداو هه‌ولێر
دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا له شاری دۆرتموند بڕیاری سزادانی عوسمان دێمبێلیی یاریزانی بارسێلۆنای دا، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و خانووه‌ی پێشووی، كه تێیدا ده‌ژیا له‌و كاته‌ی له یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمونددا یاریی ده‌كرد.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN بڵاویكرده‌وه، دادگاكه‌ی ئه‌ڵمانیا دێمبێلی به بڕی نزیكه‌ی 21 هه‌زار یۆرۆ سزاداوه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و پشێوی و ناڕێكییه‌ی، كه له خانووه‌كه‌ی دۆرتمونددا جێیهێشتووه، كه پێشتر به كرێ تێیدا نیشته‌جێ بووه.
سه‌رچاوه‌كه راگه‌یاند، عوسمان بڕی 15 هه‌زار و 562 یۆرۆ كرێی له‌سه‌ربووه، هه‌روه‌ها 5 هه‌زار یۆرۆش غه‌رامه‌ی كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر به هۆی تێكدانی هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كانی نێو خانووه‌كه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، دێمبێلی بۆی هه‌یه له‌م مانگه‌دا تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا بدات، پێش ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه به فه‌رمی یه‌كلابكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، نووسراوی سزاكه بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا نێردراوه، چونكه دێمبێلی هیچ ناونیشانێكی دیاریكراوی نییه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ