رووداو – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كانێكی دره‌نگدا یارییه‌كی بۆكسێن له نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا له نێوان هه‌ردوو بۆكسێنه‌ر كانێلۆ ئه‌لڤارێزی مه‌كسیكی و رۆكی فیڵدینگی بریتانی ئه‌نجامده‌درێت.
یارییه‌كه له كێشی قورسی ناوه‌ڕاسته و هه‌ردوو یاریزانیش دوێنێ پرۆسه‌ی كێشانی ئاشكرای كێشی خۆیان ئه‌نجامدا، كه كێشی كانێلۆ ئه‌لفارێز 167.4 ره‌تڵه و كێشی رۆكی فیڵدینگ 167.6 ره‌تڵه.
هه‌ردوو یاریزان له نمایشی كێشان له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و میدیاكان هیچ دژایه‌تییه‌كیان بۆ یه‌كدی پێشان نه‌دا و رێزی یه‌كدیان گرت، به پێچه‌وانه‌ی یاریزانانی دیكه، كه زۆربه‌ی كات له كاتی كێشاندا به‌گژیه‌كدا ده‌چن.
یارییه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ له كاتێكی دره‌نگی شه‌ودا له نیویۆرك ده‌كرێت و زۆربه‌ی پێشبینییه‌كان ئاماژه به سه‌ركه‌وتنی ئه‌لڤارێزی مه‌كسیكی ده‌كه‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ