ریبیێری سەبارەت بە بالۆن دۆر ناڕەزایی دەردەبڕێت

16-02-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

فرانک ریبیێری، یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی سەبارەت بە بالۆن دۆر نارەزایی دەردەبرێت.

ریبیێری لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەڤانانی فەرەنسا گوتی" لە ساڵی 2013 دەبوو من بالۆن دۆر بەدەستبهێنم، چونکە من ئەو وەرزە هەموو نازناوێکم بەدەستهێنا بەڵام نەمتوانی بالۆن دۆر ببەمەوە تاوەکو ئێستاش نەمتوانی بەدەستی بهێنم، بەراستی زوڵمێکی زۆریان لێکردم".

یاریزانە 35 ساڵییەکە لە لیدوانەکەیدا باسی لە بایرنیش کردوو دەڵێت" من و بایرن وەک دوو خۆشەویستین، بۆ یەکتر زۆر بەوەفاین، هەموو کات لە نێو یاریگە هەموو هەوڵێکی خۆمداوە، نازناوم بەدەستهێناوە ، ریکۆردم شکاندووە و مێژووم نووسیوەتەوە، لێرە وەک پاشایەک ماڵئاوایی دەکەم".

فرانک باسی مانەوەی یاخود رۆیشتنی لە بایرن کردووە زیاتر گوتوویەتی" لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانم گفتوگۆم کردووە ئارەزوو دەکەم لە بایرن بمێنمەوە، بەڵام رێزیش لە بڕیاری یانەکەم دەگرم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە