مانچێستەر سیتی لە یاریگەی رەگبی یارییدەکات و ئەرکی قورسە

16-02-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە درێژەی یارییەکانی قۆناخی هەشتی جامی ئینگلتەرا ناسراو بە ئێف ئەی کەپ، یانەی مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەیەکی پلە چوار یارییدەکات.

سیتی کاژێر 20:30 خولەک دوور لە هاندەرانی دەبێتە میوانی یانەی نیوپۆرت و چاوی لە بردنەوەی یارییەکەیە بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بەهۆی ئەوەی رۆژی چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر شالکێ یارییدەکات، پێناچێت گواردیۆلا ئەمشەو بە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکە ئەنجامبدات، لەکاتێکدا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی بەر لە یارییەکە دەڵێت، یارییمان بەرامبەر نیوپۆرت قورس دەبێت، بەتایبەت کە یانەکە بەرامبەر لێستەر سیتی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بۆیە داوا لە یاریزانەکانم دەکەن ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و رێزی یانەکە بگرن.

ئەم یارییە لەسەر یاریگەی رەگبی بەڕێوەدەچێت، بۆیەش بۆ پێشەنگی پرێمەرلیگ یارییەکە بەو شێوەیە ئاسان نابێت، گواردیۆلا دەشڵێت، یارییەکە قورسە و ئەگەری روودانی هەموو شتێک هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە