رووداو – هەولێر
یانەی مارسیلیا بە سەرکردایەتی ماریۆ بالۆتێلی درێژەی بەسەرکەوتنەکانیدا.
مارسیلیا لە یاریگای ڤیلۆدرۆمی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی ئامیان کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 19 و 25دا هەریەکە لە فلۆران تۆڤین و ماریۆ بالۆتێلی دوو گۆڵەکەی مارسیلیایان تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگیان بۆ یانەکەیان بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەیە مارسیلیا خاڵەکانی کردە 40 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی هاتە پلەی چوارەمی خولی فەرەنسا و ئامیانیش 21 خاڵی هەیە و لە پلەی 16یە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ