رووداو – هەولێر
کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی لە کۆتاییدا لەسەر دەنگۆی رۆیشتن یان مانەوەی لە یانەکەیدا هاتە دەنگ و باسی داهاتووی خۆی دەکات.
لە لێدوانێیدا بۆ رۆژنامەڤانان، کۆلیبالی لەسەر دەنگۆ و ئەو گرێبەستانە هاتە دەنگ کە پێشکەشیکراوە.
کۆلیبالی دەڵێت، من زۆر دڵخۆشم لە ناپۆلی، سوپاسی هەموو ئەو یانانە دەکەم کە دەستەوارەیان پێشکەشکردووم، بەڵام من لێرە دەمێنمەوە و دەمەوێت ئەوە بسەلمێنم کە من لە بەرزترین ئاستدام.
سەبارەت بەوەی کە ئەو یاریزانە ئێستا بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی جیهان دادەنرێت کالیدۆ دەڵێت، ئەوە نازانم، بەڵام من هەموو کاتێک دەمەوێت ئاستی خۆم بەرەوپێش ببەم، من هەمیشە ئاستێکی باش پێشکەش دەکەم و دەمەوێت بەردەوام بم لەم بەرەوپێش چوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ