ئیسكۆ، یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌دات كه خۆی و هاوڕێكانی زۆر به‌هێز بگه‌ڕێنه‌وه نێو ململانێیه‌كان.
ئیسكۆ كه له لایه‌ن سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌دریده‌وه پشتگوێخرابوو، ئه‌وه‌نده نه‌مابوو له یانه‌كه بڕوات، به‌ڵام دواتر سۆلاری دۆرخرایه‌وه‌و ئه‌و مایه‌وه، ئێستاش كه زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری پێشووتری ریال مه‌درید گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌كه، ئیسكۆ متمانه‌ی له‌لایه‌ن زیدانه‌وه پێدراوه‌و بیرۆكه‌ی رۆیشتن له یانه‌كه‌ی له هزری خۆیدا فڕێداوه.
ئیسكۆ، له لێدوانێكدا به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌دات، كه ریال مه‌درید وه‌كجاران به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ڵێت "ئێمه ریال مه‌دریدین، به‌هۆی مێژووی خۆمانه‌وه ناچارین به‌هێز بگه‌ڕێینه‌وه".
ئیسكۆ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ساڵێكی باشمان به‌ڕێنه‌كرد، به‌ڵام به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له هه‌موو كاتێك باشتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و له وه‌رزی نوێ‌دا كار بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌موو جامه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه مێژووی یانه‌كه‌مان ناچارمان ده‌كات ئه‌وه بكه‌ین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ