سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال
دواى شكسته‌كه‌ى ئێواره‌ى دوێنى یانه‌ى سلێمانى به‌رامبه‌ر زه‌ورا له خولى بژارده‌ى عێراق هانده‌رانى سلێمانى هه‌وڵى هێرشكردنه سه‌ر باسم قاسمى ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن ئه‌و رهێنه‌ره‌ش به نیازى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه.
به پێى زانیارییه‌كانى ڕووداو شه‌وى ڕابردوو باسم قاسم ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش به ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى سلێمانى كردووه به‌ڵام ئه‌وان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان قبوڵ نه‌كردووه‌و له ئێستاشدا له گفتوگۆدان تاوه‌كو له‌و بڕیاره‌ى په‌شیمان بێته‌وه .
باسم له دواى پێنج هه‌فته له ده‌ستپێكى خولى بژارده‌وه بووه ڕاهێنه‌رى سلێمانى و تا ئێستاش له ریزبه‌ندى خوله‌كه به پله‌ى پانزه‌هه‌م دێت و دوێنێش هانده‌رانى یانه‌كه داواى لابردنى ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌یان كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ